کوردستان

ئەمەریکا: بەردەوام دەبین لە ھاوکاریکردنی ھێزەکانی سوریای دیموکرات


جەیمس ماتیس، وەزیری بەرگری ئەمەریکا پابەندبونی وڵاتەکەی بە ھاوکاریکردنی ھێزەکانی سوریایی دیموکرات دووپاتدەکاتەوە.

ماتیس لە وتارێکدا لە پەیمانگایی ئەمریکی بۆ ئاشتی لە واشنتون، جەختیکردەوە لەسەر پێویستی دۆزینەوەی چارەسەری سیاسی بۆ سوریا لەچوارچێوەی دانوستانەکانی ژنێف و دوورخستنەوەی بەشار ئەسەد لە دەسەڵات. وتیشی، لەوباوەڕەدا نییە ھیچ ھەڵبژاردنێک لە ژێر سایەتی حکومەتی  ئێستای سوریادا ئەنجامبدرێت و ھیچ شەرعیەتێکی بۆ گەلی سوریاو کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی نابیت. وەزیری بەرگری ئەمریکا سەبارەت بە ھاوکارییەکی وڵاتەکەشی بۆ ھێزەکانی سوریای دیموکرات رایگەیاند، ئەوان پابەندن بەھاوکاریکردنی ھەسەدە لەپێناو لەناوبردنی داعش لە سوریا.




هەفتە پێشتر - Nov 6 2018 5:52PM
Print Friendly and PDF
زیاتر