کوردستان

بەختیار شاوەیس: رێگەمان نەدا خوێندنەوە بۆ پرۆژەیاسای بودجە بکرێت


رێگەنەدرا خوێندندوە بۆ پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی ٢٠١٩ عێراق لە ئەنجومەنی نوێنەران بەڕێوەبچێت.

بەختیار شاوەیس ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران بە کوردسات نیوزی راگەیاند: رێگەمان نەدا خوێندنەوە بۆ پرۆژەیاساکە بکرێت، وتیشی: نوێنەری حکومەت گوێی لە تێبینیی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران بوو لەسەر پرۆژەیاساکەو بڕیارە بەزوترین کات پێداچونەوەی بۆ بکرێت.
بەختیار شاوەیس ئاماژەی بەوەشکرد ئەگەر حکومەت پرۆژە یاساکە هەموارنەکاتەوە دواتر لە ئەنجومەنی نوێنەرانەوە رەتدەکرێتەوە.

کۆبونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانیش دواخرا بۆ رۆژی پێنجشەممە.



هەفتە پێشتر - Nov 6 2018 4:46PM
Print Friendly and PDF
زیاتر