عێراق

عەلاوی ھۆشداری مەترسی دەدات لەسەر عێراق


ئەیاد عەلاوی سەرۆکی ھاوپەیمانی نیشتمانی ھۆشداریدا لە پابەندبونی عێراق بەسزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران و رایگەیاند سزاکان کاریگەری گەورەیان لەسەر عێراق دەبێت.
  
عەلاوی لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاندووە ، پەیامی ئاراستەی ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان کردووە و داوای لێکردووە ھاوکار بن لەوەی ئەمریکا تایبەتمەندێتی پەیوەندییەکانی عێراق و ئێران لەبەرچاو بگرێت و ھاوکات داوایکردووە کۆبونەوەیەکی ھاوبەشی نێوان نەتەوەیەکگرتوەکان و لێپرسراوانی ئێران و عێراق رێکبخرێت بۆ دەرکردنی ناوی عێراق لە پابەند بوون بە سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران چونکە عێراق بە رەوشێکی تایبەتدا تێپەردەبێت.

عەلاوی جەختیشیکردۆتەوە لەوەی سزاکانی سەر ئێران کاریگەری گەورەیان بۆ سەر عێراق دەبێت و پێویستە بەھۆشدارییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەو دۆسیەیەدا بکرێت .



هەفتە پێشتر - Nov 6 2018 4:19PM
Print Friendly and PDF
زیاتر