جیهان

ماکرۆن داوای پێکھێنانی سوپایەکی ئەوروپی دەکات


بۆ روبەڕوبوونەوەی ٣ وڵاتی زلھێزی جیھان، ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا پێشنیاری پێکھێنانی سوپایەکی ئەوروپی دەکات. 

ماکرۆن لە چاوپێکەوتنێکدا بەبۆنەی تێپەڕبوونی سەد ساڵ بەسەر جەنگی یەکەمی جیھانی، داوای پێکھێنانی سوپایەکی ئەوروپی راستەقینەی کردووە بۆ بەرگری کردن لە کیشوەری ئەوروپا بەرامبەر بە چین و روسیا و تەنانەت ئەمریکاش. 

ماکرۆن بەپێویستی دەزانێت سنورێک بۆ پشت بەستن بە ھێزی ئەمریکا دابنرێت، بە تایبەت دوای بڕیارەکەی "ترامپ" بە کشانەوە لە رێککەوتنی پەیماننامەی مووشەکی لەگەڵ روسیا، چونکە ئەوروپا و ئاسایشی ئەوروپا دەبنە قوربانی یەکەمی ھەڵوەشاندنەوەی ئەو رێککەوتنە. ھەروەک بوونی روسیاشی لەسەر سنورەکانیان بە ھەڕەشە ناوبردووە. 

یەکێتی ئەوروپا، ساڵی رابردوو سندوقێکی بەرگری بە چەندین ملیار یۆرۆ دامەزراند بۆ برەودان بە توانا سەربازییەکانی ئەوروپا.



هەفتە پێشتر - Nov 6 2018 4:07PM
Print Friendly and PDF
زیاتر