کوردستان

یەکێتی: لە رۆژانی داهاتوودا یەکێتی و پارتی کۆدەبنەوە


وتەبێژی یەکێتی رایگەیاند: لە رۆژانی داهاتوودا یەکێتی و پارتی کۆدەبنەوە و هیچ مەرجێکی پێشوەختیش بوونی نییە.

سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرایکرد، لە رۆژانی داهاتوودا یەکێتی و پارتی بۆ پرسی پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێم کۆدەبنەوە.

سەعدی ئەحمەد پیرە راشیگەیاند: یەکێتی و پارتی بۆچوونی جیاوازیان هەیە، بەڵام بە گفتوگۆ لەیەکتری نزیکدەبنەوە.

لەبارەی مرجی پێشوەخت بۆ گفتوگۆ و دانوستان، وتەبیژی مەکتەبی سیاسی یەکێتی رایگەیاند: نە مەرجمان بۆ پارتی هەیە نە پارتیش مەرجی بۆ ئێمە هەیە.

لێدوانی وتەبێژی یەکێتی لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ رێوڕەسمی سویندخواردنی پەرلەمانتاران لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو و دواتر بەزۆرینەی دەنگ، سەرۆکی کاتیی پەرلەمان دانیشتنەکەی بە کراوەی هێشتەوە.


هەفتە پێشتر - Nov 6 2018 3:17PM
Print Friendly and PDF
زیاتر