کوردستان

نرخی گۆشتی سوور لە سنووری ئیدارەی گەرمیان دیاریکرا


نرخی گۆشتی سوور لە سنووری ئیدارەی گەرمیان کەمکرایەوە و کیلۆیەک گۆشت بە ١١ ھەزار دینار دیاریکرا.

بەپێی بریاری لیژنەی باڵای نرخ لە ئیدارەی گەرمیان و بەھۆی دابەزینی نرخی ئاژەڵ و زۆربوونی ئاژەڵ لەبازارەکاندا، بریاردرا نرخی کیلۆیەک گۆشتی سوور لە ١٣ ھەزار دینارەوە کەمبکریتەوە بۆ ١١ ھەزار دینار.

لەو بارەیەوە حیکمەت ئەحمەد بەریوەبەری چاودیریی بازرگانی گەرمیان بە کوردسات نیوزی راگەیاند: بۆ کەمکردنەوەی نرخی گۆشت لەگەڵ سەرجەم گۆشتفرۆشەکاندا کۆبوونەوە کراوە و پاشان بڕیاری کەمکردنەوەی نرخەکە دراوە.

وتیشی داوا لەسەرجەم گۆشتفرۆشەکان دەکەین پابەندی رینماییەکانی لیژنەی بالای نرخ بن,بەپێچەوانەوە لیژنەکانی چاودیری بازرگانی بەردەوام چاودێری وردی بازاری گۆشتفرۆشەکان دەکات و سەرپێچیکاران روبەروی سزای یاسای دەکەنەوە.



هەفتە پێشتر - Nov 6 2018 2:00PM
Print Friendly and PDF
زیاتر