جیهان

تورکیا: گۆشەگیرکردنی ئێران مەترسیدارە


تورکیا ھۆشداری دەداتە ئەمریکا لە گۆشەگیرکردنی ئێران و دەڵێت: سەپاندنی سزا چارەسەر نییە و پێویستە دانوستان بکرێت. 

مەولود چاویش ئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە ژاپۆن رایگەیاند: ئەو کاتەی داوای بەخشینمان لە ئەمریکا دەکرد، بە روونیش رامانگەیاند کە گۆشەگیرکردنی ئێران دانایی نییە و مەترسیدارە، سزادانی گەلیش کارێکی نادادپەروەرانەیە. 

وتیشی: تورکیا دژی سەپاندنی سزایە، چونکە ھیچ ئەنجامێکی ئەرێنی نابێت، بەڵکو دانوستانێکی جدی سوودی زیاتری لە سەپاندنی سزا لێدەکەوێتەوە. 

تورکیا یەکێکە لەو ٨ وڵاتەی لە سزاکانی ئەمریکا بۆ مامەڵەی نەوت لەگەڵ ئێران بەخشراوە، بەھۆشیەوە بەھای لیرەی تورکی بۆ بەرزترین ئاست لە ٣ مانگی رابردوودا بەرزبووەتەوە و یەک دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە ٥.٣٣ لیرەیە.




هەفتە پێشتر - Nov 6 2018 12:03PM
Print Friendly and PDF
زیاتر