کوردستان

بڕیارێک لە بەرژەوەندیی شۆفێرانی خانەقین دەدرێت


ھاتوچۆی سلێمانی و گەرمیان بڕیارێک لەبەرژەوەندیی شۆفێرانی خانەقین دەردەکەن.

ھاتوچۆی سلێمانی و گەرمیان بڕیارێک بۆ کارئاسانیی شۆفێرانی قەزای خانەقین دەردەکەن و لەمەودوا ئەو شۆفێرانەی ئۆتۆمبێلەکانیان تابلۆی سلێمانییە، دەتوانن بە پشتگیریی ئاسایشی گەرمیان کاری گواستنەوەی خاوەندارێتی ئۆتۆمبێلەکانیان بکەن. 

نەقیب کارزان مەجید وتەبێژی ھاتوچۆی گەرمیان لە لێدوانێکی تایبەتدا بە کوردسات نیوزی راگەیاند: بەھۆی لێکەوتەکانی ریفراندۆم ئاستەنگیی بۆ شۆفێرانی خانەقین دروستبووە و لەسەر داوای ھاتوچۆی گەرمیان بەڕێوەبەرایەتیی ھاتووچۆی سلێمانی بڕیاریداوە بۆ کاری گواستنەوەی خاوەندارێتی ئۆتۆمبێلی تابلۆی سلێمانی کار بە پشتگیریی ئاسایشی گەرمیان بکات.



هەفتە پێشتر - Nov 6 2018 11:47AM
Print Friendly and PDF
زیاتر