جیهان

فڕۆکەیەکی رووسیا رێگە لە فڕۆکەیەکی ئەمریکی دەگرێت


ھێزی ئاسمانیی رووسیا رێگری لە فڕۆکەیەکی ئەمریکا دەکات لە سنووری وڵاتەکەی لە ئاسمانی دەریای رەش نزیکببێتەوە.

وەزارەتی بەرگریی رووسیا رایگەیاند: سیستمی چاودێریی ئاسمانی لەسەر ئاوە نێودەوڵەتییەکانی دەریای رەش، سەعات 10ی بەرەبەیانی رۆژی 5ی تشرینی دووەم فڕۆکەیەکی نەناسراوی ئاشکراکردووە کە ویستوویەتی لە سنووری ئاسمانیی رووسیا نزیکببێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، فڕۆکەیەکی جەنگی جۆری سو27ی سەر بە ھێزی بەرگریی ئاسمانیی وڵاتەکەی  لە فڕۆکەخانەیەکی نزیک رووداوەکە فڕیوە و بەرادەیەکی پارێزراو لە فرۆکەکە نزیکبووەتەوە و دەرکەوتووە  فرۆکەیەکی گەڕانی ئەلکترۆنی سەر بە  ھێزی دەریای ئەمریکایە.

جەختیشی کردووەتەوە، بەشێوەیەکی سەرکەوتوو رێگری لە نزیکبوونەوەی فرۆکەکە کراوە و لە سنوورەکان دوورخراوەتەوە.



هەفتە پێشتر - Nov 6 2018 10:14AM
Print Friendly and PDF
زیاتر