راپۆرت

بەشی تۆمار لە بەڕێوەبەرایەتیی ھاتووچۆی زاخۆ کرایەوە


بەھۆی فراوانبوونی سنووری قەزای زاخۆ، بۆ باشتر بەڕێوەبردنی مامەڵەی تومارکردنی ئوتومبێل و گواستنەوە و نوێکردنەوەی ساڵنامە و مۆڵەت، بەشی تۆمار لە بەڕێوەبەرایەتیی ھاتووچۆی زاخۆ کرایەوە. 

رائد بێوار محەمەد حەسەن، لێپرسراوی بەشی تۆمار لە بەڕێوەبەرایەتیی ھاتووچۆی زاخۆ ئاماژە بۆ ئەوەدەکات، بە کردنەوەی ئەو بەشە چیتر ھاووڵاتیان پێویست ناکات سەردانی دھۆک بکەن، چونکە ھەموو کاروبارەکانی تایبەت بە شۆفێران لە زاخۆ ئەنجام دەدرێت و دەتوانن ژمارەی ئۆتۆمبێل وەربگرن.



هەفتە پێشتر - Nov 6 2018 9:17AM
Print Friendly and PDF
زیاتر