جیهان

دیاردەی خۆکوشتن لەنێو خوێندکارانی ژاپۆن زیاتر بووە


ژاپۆن ئاماری رێژەی خۆکوژیی لەنێو منداڵ و ھەرزەکاراندا بڵاوکردەوە، کە لە ماوەی 30 ساڵی رابردوودا بەرزترین ئاستی تۆمارکردووە.

وەزارەتی پەروەردەی ژاپۆن ئاماری ساڵی رابردووی رێژەی ئەنجامدانی خۆکوژیی لەنێو خوێندکاراندا بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە، لە ساڵی 2017دا 250 خوێندکار لە قۆناغەکانی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی کۆتاییان بە ژیانی خۆیان ھێناوە، ئەم رێژەیەش بە لەبەرچاوگرتنی 30 ساڵی رابردوو بەرزترین رێژەیە، کە لە ساڵی 1986دا 268 خوێندکار خۆیان کوشتبوو.

بەپێی راپۆرتی بەدواداچوونەکان، ھۆکارەکانی پشت خۆکوشتنی خوێندکارەکانی ساڵی رابردوو، 33 حاڵەتیان بەھۆی ترس لە دواڕۆژ و 31 حاڵەتی تریش بەھۆی کێشەی ناو خێزانەوە بووە، ھەروەھا 10 حاڵەتیش بەھۆی گێچەڵ پێکردنەوە بووە لەلایەن خوێندکارانی تر، 140 حاڵەتیش بەھۆکاری نادیار پەنایان بۆ خۆکوشتن بردووە.

ھەروەھا بەپێی ئامارێک، لە ساڵی رابردوو 21 ھەزار و 321 کەس لە ژاپۆن کۆتاییان بە ژیانی خۆیان ھێناوە، دیاردەی خۆکوژیی لە ژاپۆن جێی نیگەرانیی لێپرسراوان و حکومەتی ئەو وڵاتەیە، خراپترین ساڵیش ساڵی 2003 بووە، لە تەواوی ژاپۆندا زیاتر لە 34 حاڵەتی خۆکوژی تۆمارکران.



هەفتە پێشتر - Nov 6 2018 8:37AM
Print Friendly and PDF
زیاتر