جیهان

لاڤرۆڤ: کردەوە سەربازییەکانی ئیسرائیل لەسوریا رەوشی ناوچەکە ئاڵۆزتر دەکەن


سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاند، کردەوە سەربازییەکانی ئیسرائیل لەسوریا رەوشەکە ئاڵۆزتر دەکات.

لاڤرۆڤ لە لێدوانێکدا رایگەیاند، ئەو کردەوە سەربازییانەی ئیسرائیل لەسوریا ئەنجامیان دەدات نابنە مایەی چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتەی نیگەران کردووە، بەڵکو دەبنە مایەی دروستکردنی پشێوی زیاتر لەناوچەکەدا.

لەلایەکی ترەوە ئەندامێکی کنێستی ئیسرائیل رایگەیاند، لەدوای رادەستکردنی سیستمی بەرگری ئێس ٣٠٠ لەلایەن روسیاوە بە سوریا، فرۆکە جەنگییەکانی وڵاتەکەی ھیچ دەرچوونێکیان  بۆ سەر سوریا ئەنجام نەداوە. وتیشی، سیستمەکانی بەرگری ئێس ٣٠٠ ھاوسەنگی ھێزی لەناوچەکەدا گۆڕیوە.



هەفتە پێشتر - Nov 5 2018 11:36PM
Print Friendly and PDF
زیاتر