عێراق

ھاوپەیمانی سائیرون داوای ئاشکراکردنی دۆسێیەی وەزیرەکان دەکات


ھاوپەیمانی سائیرون داوا لە دەستەکانی نەزاھەو لێپرسینەوەو دادپەروەری دەکات ھەڵوێستیان سەبارەت بە وەزیرە نوێیەکانی حکومەت رابگەیەنن، دەشڵێت ھەندێک لایەنی سیاسی کار بۆ داخستنی ئەو بابەتە دەکەن.

عەلا روبەیعی  پەرلەمانتاری ھاوپەیمانی سائیرون لە راگەیەنراوێکدا داوای لە دەستەکانی نەزاھەو لێپرسینەوەو داپەروەری کرد بەشێوەیەکی روون ھەڵوێستیان سەبارەت بەدۆسیەی وەزیرە نوێیەکان رابگەیەنن.

ھۆشداریشی داوە لە بەلاڕێدابردن و سستی نواندن لە بابەتە لەلایەن ھەردوو دەستەکەوە لەژێر فشاری لایەنە سیاسیەکاندا.

بەوتەی ئەو پەرلەمانتارە، لەچەند رۆژی رابردوودا ھەندێک لایەن جموجۆڵیان دەستپێکردوە لەپێناو داخستنی ئەو بابەتەو نەناردنی ھەڵوێستی یاسایی وەزیرەکان بۆ ئەنجومەنی نوێنەران.

جەختیشی کردەوە،  ئەنجومەنی نوێنەران ئەو دۆسیەیە دەکاتەوەو ئەگەر دەربکەوێت کەمتەرخەمی ھەبووە بەرپرسیارەکان لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکرێت.




هەفتە پێشتر - Nov 5 2018 11:18PM
Print Friendly and PDF
زیاتر