عێراق

عادل عەبدولمەھدی: سەرچاوەی دارایی بۆ حەشدی شەعبی دەدۆزینەوە


عادل عەبدولمەھدی سەرۆک وەزیرانی عێراق باس لەوە دەکات، کە کاردەکەن بۆ دۆزینەوەی سەرچاوەی دارایی بۆ پشتیوانی حەشدی شەعبی و مانەوەی حەشدی شەعبی پێویستییە.

سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی بارەگای دەستەی سەرۆکایەتی حەشدی شەعبی کردوو لەکۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ فەرماندەکانی ئەو ھێزە رایگەیاند، حەشدی شەعبی دەستکەوتێکی مێژووییە بۆ عێراق و ھێزی زیاتری بەخشیوەتە سوپاو پۆلیسی و دەزگا ئەمنییەکانی تر.

وتیشی، حەشد راستییەکی گەورەیەو ناتوانرێت تێپەڕێندرێت و پێویستە لەسەریان پشتیوانی بکەن.

جەختیشی کردەوە، پێکەوە کاردەکەن بۆ دۆزینەوەی سەرچاوەی داھات بۆ پشتیوانی حەشدی شەعبی.

سەرۆک وەزیرانی عێراق راشیگەیاندووە، حەشدی شەعبی بەردەوام دەبێت و ھەڵناوەشێتەوەو مانەوەشی پێویستییە.

ئەوە لەکاتێکدایە، نووسینگەی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق ئاشکرایکرد، ھەڵوەشاندنەوەی بڕیارێکی تایبەت بە زیادکردنی مووچەی ھێزەکانی حەشدی لەلایەن عەبادییەوە راستییەوە.



هەفتە پێشتر - Nov 5 2018 9:05PM
Print Friendly and PDF
زیاتر