عێراق

تا ئێستا ھیچ لیژنەیەکی ئەنجومەنی نوێنەران یەکلایی نەکراوەتەوە


ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران سەرقاڵی یەکلاییکردنەوەی لیژنە ھەمیشەییەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقن، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیش رایدەگەیەنێت، تا رۆژ چوار شەممەی داھاتوو دەبێت ناوی ئەندامی لیژنەکان ئاڕاستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەن بکرێت.

جوان ئیحسان، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە کوردسات نیوزی راگەیاند، کۆبوونەوەکانی ئەندامان و لیژنەی یەکلاییکردنەوەی ئەندامان و دابەشکردنیان بەسەر لیژنەکاندا بەردەوامە، ھەرچەندە تا ئێستا ھیچ لیژنەیەک یەکلایی نەکراوەتەوە، بەڵام بڕیارە لە چەند رۆژی داھاتوودا ناوەکان بدرێت بە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران و دواتر بڕیاریان لەسەر بدرێت.

وتیشی، دیاریکردنی سەرۆکایەتی و دەستەی سەرۆکایەتی لیژنەکان پێویستیان بە رێککەوتنی سیاسی ھەیە، رێککەوتنەکەش بە پێی بەھێزی فراکسیۆنەکان و ژمارەی کورسییەکان دەبێت، ھەروەھا لبیژنەکان دابەشکراون بەسەر سێ گروپدا کە گروپی "ئەی" سیادییەکانن و گروپی "بی"خزمەتگوزارییەکانن و گروپی "سی"یش مرۆییەکانن.



هەفتە پێشتر - Nov 5 2018 7:44PM
Print Friendly and PDF
زیاتر