جیهان

زەریف: لەگەڵ ئەمریکا ئامادەی گفتوگۆین


وەزیری دەرەوەی ئێران، رایدەگەیەنێت ئەگەر ئەمریکا سیاسەتی خۆی لەبەرامبەر رێککەوتنی ئەتۆمی بگۆڕێت، تاران ئامادەی گفتوگۆی دیپلۆماسیە لەگەڵ ئەمریکا. 

محەمەد جەواد زەریف، دوای سەپاندنی قۆناغی دووەمی گەمارۆکانی بەسەر وڵاتەکەی لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە: وڵاتەکەی ستراتیژی تازەی لە بەرنامەدایە لە کاتی ھاتنە پێشتی گفتوگۆیەک کە ئەنجامی ھەبێت.

بەگوێرەی رۆژنامەکە قسەکانی زەریف ئەوە پیشان دەدەن کە ئێران لە ھەوڵی لێکۆڵینەوەی ئەوە دایە گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریکا بکات. 



هەفتە پێشتر - Nov 5 2018 4:54PM
Print Friendly and PDF
زیاتر