جیهان

یەکێتیی ئەوروپا پابەندە بە رێککەوتننامە ئەتۆمیەکەوە


یەکێتیی ئەوروپا سەپاندنی قۆناغی دووەمی سزاکانی ئەمریکا بۆسەر حکومەتی ئێران  رەتدەکاتەوە و پابەندبوونی خۆیان بە رێککەوتننامە ئەتۆمیەکە دووپاتدەکەنەوە.

بیێر مۆسکۆفیسی رێکخەری کاروباری ئابووری لە یەکێتیی ئەوروپا دەڵێت: یەکێتیی ئەوروپا لەگەڵ سەپاندنی قۆناغی دووەمی سزاکانی ئەمریکا بۆسەر ئێران نییە و پێویستە کێشەکانی نێوان تاران و واشنتۆن، لەرێی گفتوگۆوە چارەسەر بکرێن و تەواوی خاڵەکانی رێککەوتننامە ئەتۆمییەکە، لەلایەن بەریتانیا و روسیا و چین و فەڕەنسا و ئەڵمانیا و ئەمریکا و ئێران، جێبەجێ بکرێن.

لێدوانی لێپرسراوەکەی یەکێتیی ئەوروپا لەکاتێکدایە، کە سەعات ھەشتی بەیانیی رۆژی دووشەممە، سزاکانی ئیدارەی ئەمریکا بۆسەر کەرتە ھەستیارەکانی ئابووریی ئێران بەتایبەت کەرتی وزە و بانکەکان، چوونە بواری جێبەجێکردنەوە.



هەفتە پێشتر - Nov 5 2018 2:09PM
Print Friendly and PDF
زیاتر