عێراق

ھەڵوەشاندنەوەی بڕیاری زیادکردنی مووچەی حەشدی شەعبی رەتدەکرێتەوە


نووسینگەی حەیدەر عەبادی ئاشکرایکرد، ھەڵوەشاندنەوەی بڕیارێکی تایبەت بە زیادکردنی مووچەی ھێزەکانی حەشدی شەعبی لەلایەن سەرۆک وەزیرانی پێشوو، دوورە لە راستییەوە.

نووسینگەی حەیدەر عەبادی لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوو مانگ بەرلەئێستا، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا ٢٥ ملیار دیناری تر بۆ مووچەی ھێزەکانی حەشدی شەعبی تەرخان بکرێت و بەمەش مووچەی چەکدارێکی حەشدی شەعبی ھاوتای سەربازێکی سوپای عێراق دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕیارەکە مانگی رابردوو جێبەجێکراوە و سەرۆک وەزیرانی پێشوو بەھیچ جۆرێک بڕیارەکەی ھەڵنەوەشاندووەتەوە.

پێشتر، ئەحمەد ئەسەدی وتەبێژی ھاوپەیمانیی فەتح رایگەیاندبوو: ھێزەکانی حەشدی شەعبی شانبەشانی ھێزە ئەمنییەکانی عێراق رۆڵی بەرچاویان ھەبووە لە جەنگی دژی تیرۆریستانی داعش، لە ئێستاشدا چاوەڕێی ئەوەن مووچەکانیان ھاوشێوەی ھێزە ئەمنییەکان بێت. 

وتیشی: نزیکەی دوو مانگ بەر لە ئێستا، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بە زیادکردنی مووچەی ھێزەکانی حەشدی شەعبی، بەڵام حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی پێشوو، رۆژێک پێش پێکھێنانی حکومەتی نوێ، بڕیارەکەی ھەڵوەشاندووەتەوە.



هەفتە پێشتر - Nov 5 2018 2:03PM
Print Friendly and PDF
زیاتر