جیهان

ئێران: پەیوەندیمان لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپا بەردەوامە


وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت: پەیوەندییان لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپا کە ئیمزایان لەسەر رێککەوتنە ئەتۆمییەکە کردووە بەردەوامە.

بەھرام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: تاران بەشێوەیەکی بەردەوام لە پەیوەندیدایە لەگەڵ بەریتانیا و روسیا و چین و فەڕەنسا و ئەڵمانیا.

وتیشی: دۆزینەوەی میکانیزمێکی گونجاو بۆ بەردەوام بوونی پەیوەندییە بازرگانی و داراییەکان لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپا سەرباری سزاکانی ئەمریکا لەدژی ئێران، پێویستی بەکاتی زیاتر دەبێت.

لێدوانەکەی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەکاتێکدایە کە قۆناغی دووەمی سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بەرەسمی چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.




هەفتە پێشتر - Nov 5 2018 1:20PM
Print Friendly and PDF
زیاتر