وەرزش

سەرۆکی ئەرژەنتین داوایەک ئاڕاستەی مێسی دەکات


سەرۆکی ئەرژەنتین داوا لە لیۆنێل مێسی ئەسێرەی یانەی بارسێلۆنا دەکات بگەرێتەوە ریزی ھەڵبژاردەی وڵاتەکەی و لە یارییەکانی داھاتوودا بەشداری بکات.

ماوریسۆ ماکری سەرۆکی وڵاتی ئەرژەنتین لەپێناو گەڕانەوەی میسی بۆ ریزی ھەڵبژاردەی تانگۆ داوای لە لیۆنێل مێسی کردووە بۆ یارییەکانی داھاتووی ئەرژەنتین بگەرێتەوە.

لە لێدوانێکیشدا سەرۆکەکەی ئەرژەنتین بە رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی راگەیاندووە: مێسی یاریزانێکی گەورەیە و دەمەوێت باشترین یاریزانی جیھان یاریی بۆ ھەڵبژاردەی نیشتمان بکات.

وتیشی: ئەرژەنتین لەگەڵ مێسی لە ساڵانی رابردوودا ئەنجامی زۆر باشی تۆمارکردووە ھەربۆیە پێویستە میێسی بگەڕێتەوە و پێکھاتەکەمان بەھێزتربکەین.

لیۆنێل مێسی لەدوای مۆندیالی رووسیا کە لە قۆناغی ١٦ ماڵئاواییان کرد رایگەیاند: لەمساڵدا بەشداری لە ھیچ یاریەکی ھەلبژاردەکەیدا ناکات.



هەفتە پێشتر - Nov 5 2018 11:39AM
Print Friendly and PDF
زیاتر