جیهان

بۆ ھەر 10 خولەکێک منداڵێک لە یەمەن گیان لەدەستدەدات


رێکخراوی یونسێف لەبارەی رەوشی یەمەن نیگەرانیی دەردەبڕێت و ئەو وڵاتە بە دۆزەخی منداڵان ناودەبات، چونکە لە هەر 10 خولەکێکدا، منداڵێك گیان لەدەستدەدات

رێکخراوی یونێسیف رەوشی یەمەن بە دۆزەخێکی راستەقینە ناودەبات، دەشڵێت: ملیۆنان گەنجی بێتاوانی ئەو وڵاتە باجی جەنگێکی وەحشیگەرانە دەدەن، رونیشیکردۆتەوە،400 ھەزار منداڵی خوار تەمەن  پێنج ساڵ بەدەست بەدخۆراکییەوە دەناڵێنن و ساڵانەش 30 ھەزار منداڵ بەھۆی ئەو نەخۆشییانەوە گیان لەدەست دەدەن کەدەتوانرێت رێگرییان لێبکرێت. 


بەردەوامیی جەنگ و کوشتار لە یەمەن و قوڵبوونەوەی قەیرانە مرۆییەکان، رێکخراوە مرۆییەکانی نیگەران کردووە و داوا دەکەن سنوورێک بۆ جەنگ لەو وڵاتەدا دابنرێت. 

رێکخراوی یونێسیفی تایبەت بە منداڵان، رەوشی یەمەن بە دۆزەخێکی راستەقینە ناودەبات، دەشڵێت: ملیۆنان گەنجی بێتاوانی ئەو وڵاتە باجی جەنگێکی وەحشیگەرانە دەدەن.

خەیرەت کابالاری، بەڕێوەبەری رێکخراوی یونێسیف لە خۆرھەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا رایگەیاند: یەمەن کەوتووەتە ناو دۆزەخێکی راستەقینەوە و ئەوەی روودەدات یارییەکی سیاسییە و ئەمریکاش گەیشتووەتە ئەو باوەڕەی ئەو جەنگەی لەو وڵاتە بەرپاکراوە ھیچ دەرئەنجامێکی نابێت وەک ئەوەی پلانی بۆدانراوە و سعودیە و ئیمارات دەستەوەستان بوون لە گۆڕینی ھاوکێشەی ھێز لە بەرژەوەندیی خۆیان.

وتیشی: ھەزاران گەنج لەو وڵاتە بەبێ ھیچ تاوانێک باجی شەڕێکی وەخشیگەرانە دەدەن و کۆی منداڵان کەوتونەتە ناو دۆزەخێکی راستەقینە، روونیشیکردەوە، 400 ھەزار منداڵی خوار تەمەن پێنج ساڵ بەدەست بەدخۆراکییەوە دەناڵێنن و ساڵانە 30 ھەزار منداڵبەھۆی ئەو نەخۆشیانەوە دەمرن کە دەتوانرێت رێگری لێبکرێت. 

وتیشی: لە ھەر 10 خولەکێکدا منداڵێک لەیەمەن بەھۆی ئەو نەخۆشیانەوە گیان لەدەستدەدات کەدەتوانرێت بە ئاسانی رێگری لێبکرێت.

لێپرسراوەکەی رێکخراوی یونێسف ئاشکراشیکرد، لە سەرەتای سەرھەڵدانی جەنگ لەیەمەن لە ساڵی 2015 تا ئێستا  6 ھەزار منداڵ بوونەتە قوربانی، ھەروەک داوای لە لایەنەکانی شەڕ لە یەمەن کرد بەبێ ھیچ مەرجێک رێگەبدەن بە گەیاندنی کۆمەک و ھاوکاری بۆ زیان لێکەوتوانی پارێزگای حودەیدە، بەتایبەتیش منداڵان.

لێپرسراوی  رێکخراوی یونێسیف لە خۆرھەڵاتی ناوەراست و باکووری ئەفریقا پێشوازی لە دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکانی ئاشتی کرد لەماوەی مانگێکداو داوای لە لایەنە ناکۆکەکان کرد بەسەرپەرشتی نێردەی نەتەوەیەکگرتوەکان کۆببنەوە بۆ گەیشتن بە رێکەوتن لەسەر راگرتنی شەڕ دانانی نەخشەرێگەیەک بۆ ئاشتی لەیەمەن.



هەفتە پێشتر - Nov 5 2018 11:16AM
Print Friendly and PDF
زیاتر