ئابوری

نرخی ئێستای تمەن لە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراودا


سەرباری سەپاندنی سزاکانی ئەمریکا بەسەر ئێراندا، بەڵام لەبەر ھۆکارێک بەھای تمەن بەجێگیری ماوەتەوە.

بەرەبەیانیی ئەمڕۆ رۆژی دووشەممە، قۆناغی دووھەم و کۆتایی سزاکانی سەر ئێران چوونە بواری جێبەجێکردنەوە، ئەو سزایانەش، کەرتی نەوت و وزە و کەشتیوانی و بانکداری ئێران دەکەنە ئامانج و پێشبینی ئەوەیان لێدەکرێت ھێندەی تر بەھای تمەن دابەزێنن، بەڵام ھۆکارێک ھەیە رێگرە لەبەردەم دابەزینی دراوە ئێرانیەکەدا، کە لە ئێستادا لە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراودا بەھای تمەن ھاوشێوەی بەھاکەی دوێنێیەتی و لە ئێستادا بە 100 ھەزار تمەن بە 8 ھەزار و 600 دیناری عێراقیە.

ئەو ھۆکارەی کاریگەریی سزاکانی ئەمریکای بۆسەر دابەزینی بەھای تمەن خاوتر کردووەتەوە، ئەو بڕیارەی ئەمریکایە کە رێگە بە ٨ وڵات دەدات بەردەوام بن لە کڕینی نەوتی ئێران، لەو وڵاتانەشدا، کۆریای باشوور ھاوپەیمانی ئەمریکا و ھیندستان گەورەترین کڕیاری نەوتی ئێران بوونیان ھەیە، بەڵام ئەم بڕیارە بۆ ماوەیەکی کاتی جێبەجێ دەکرێت و دواتر دەبێت ئەو وڵاتانەش دەست لە کڕینی نەوتی ئێران ھەڵبگرن.



هەفتە پێشتر - Nov 5 2018 9:57AM
Print Friendly and PDF
زیاتر