عێراق

ھۆکاری لەناوچونی ماسییەکانی فوڕات ئاشکرا دەکرێت


لەناوچونی ماسییەکانی فورات ئەنجومەنی وزاریی بۆ ئاسایشی نیشتمانی کۆکردەوە.

لە راگەیەندراوێکدا نوسینگەی راگەیاندنی عادل عەبدولمەھدی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردۆتەوە، عەبدولمەھدی سەرپەرشتی کۆبونەوەی ئەنجومەنی وزاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی کردوە، گفتوگۆیان لەبارەی لەناوچونی ماسییەکانی ناو روباری فورات کردوە.

راشگەیەنراوە، لە کۆبونەوەکەدا چەند راسپاردەیەک دراون کە وەزیری کشتوکاڵ سەرپەرشتی مەیدانی بکات و بەدواداچون بۆ ھۆکاری لەناوچونەکە بکات، رێگەش بگرن لە دزەپێکردنی بۆ ناو بازاڕەکان تا ھاووڵاتیان پارێزراو بن.

ھەر لەکۆبونەوەکەدا ھۆکاری لەناوچونی ماسییەکان ئاشکرا کراون و راگەیەنراوە کە بەپێی دەستنیشانکردنە سەرەتاییەکانی تاقیگەی ڤێترنەریی، ھۆکاری لەناوچونی ماسییەکان توشبونیانە بە بەکتریایەک کە ھیچ بەڵگەیەکی زانستی نییە ئەو جۆرە نەخۆشییە بگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ.

پێشتریش مەنسور بعێجی جێگری پارێزگاری بابل رایگەیاند، بەپێی بەڵگەنامە سەرەتاییەکان ماسییەکانی ناو روباری فوڕات دووچاری پەتای بەکتریایی بون و چەند نمونەیەک بە فڕۆکەیەکی تایبەت رەوانەی دەرەوەی وڵات کراون بۆ دڵنیابون لە ھۆکارەکەی.



هەفتە پێشتر - Nov 4 2018 11:14PM
Print Friendly and PDF
زیاتر