عێراق

لایەنەکانی عێراق ٤ کاندیدی وەزارەتەکانیان یەکلاکردۆتەوە


ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، لایەنە سیاسییەکان ٤ کاندیدیان یەکلایی کردۆتەوە تا لەدانیشتنی داھاتودا دەنگیان لەسەر بدرێت.

غایب عمێری ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر ھاوپەیمانی سائیرون رایگەیاندوە، تێبینیان لەسەر ٤ کاندید ھەیە بۆ وەرگرتنی پۆستی وزاری حکومەتی نوێی عێراق، ٤ کاندیدی تریان یەکلایی کراونەتەوەو لە دانیشتنی داھاتوودا دەنگیان پێدەدرێت، دەشتوانرێت بە نیو سەعات رێککەوتن لەسەر چوار کاندیدەکەی تر بکرێت. 

عمێری راشیگەیاندوە، ئەو تێبینیانەی ھەیانە ھەریەک لە وەزیرەکانی ناوخۆ و دادو پلاندانان و رۆشنبیرین.

بەھۆی ناکۆکی نێوان لایەنەکانەوە، لەکۆی ٢٢ کاندید، ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران دەنگیان بە ١٤ کاندید داو ٨ی تریشیان بڕیارە لە دانیشتنی داھاتوودا لە رۆژی ٦-١١ دەنگیان لەسەر بدرێت.



هەفتە پێشتر - Nov 4 2018 8:22PM
Print Friendly and PDF
زیاتر