عێراق

بەغداد داوایەك ئاڕاستەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا دەکات


عێراق دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی رەتدەکاتەوە و داواش لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد دەکات ئەو پەیامەکەیان بسرنەوە کە لەبارەی ئێران و چەکداماڵینی ھێزە شێعەکانەوە نووسراوە.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیەندراوێکیدا ئاماژەی بەوەکردووە، عێراق ھەر دەستوەردانێک لەکاروباری ناوخۆیدا رەتدەکاتەوە بەتایبەت لەو پرسانەدا کە پەیوەستن بە ئاسایشی ناوخۆوە و داواشی لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد کردووە ئەو نامەیە بسڕێتەوە کە لەرێی تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەرەوە بڵاوی کردووەتەوە و تیایدا نووسیویەتی: پێویستە ئێران رێز لە سەروەریی عێراق بگرێت و رێگەبدات بە چەکداماڵینی ھێزە چەکدارەکانی شیعە. 

ئەو نامەیەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا بەشێک بووە لە نامەیەکی تری ئەو باڵیۆزخانەیە کە تایبەت بووە بە داخوازیەکانی ئەمریکا لە عێراق لە سەروبەندی گەڕانەوەی سزاکانی ئەمریکا بۆسەر ئێران. 

ئەوەش لە کاتێکدایە عێراق نیگەرانە لە گەڕانەوەی ئەو سزایانە بۆسەر ئیران، چونکە زۆرێک لە پێداویستییە بنەڕەتیەکانی لە ئێرانەوە ھاوردە دەکات.



هەفتە پێشتر - Nov 4 2018 10:19AM
Print Friendly and PDF
زیاتر