عێراق

سوننە داوا دەکات پۆستی وەزارەتی رۆشنبیری نەدرێت بە کاندیدی عەسائیبی ئەھلی حەق


سەرکردەیەکی سوننەکان داوا دەکات پۆستی وەزارەتی رۆشنبیری عێراق، نەدرێت بە کاندیدی عەسائیبی ئەھلی حەق.

ئەسیل نوجەیفی کە پێشتر پارێزگاری نەینەوا بوو، لە لێدوانێکدا رایگەیاند، بەشێکی زۆری لایەنەکان و تەنانەت رای گشتیش لەگەڵ ئەوەدانین پۆستی وەزارەتی رۆشنبیری بدرێت بە کاندیدی عەسائیبی ئەھلی حەق، بەو پێیەی ئەو لایەنە خاوەنی میلیشیای چەکدارییەو پێویستە عادل عەبدولمەھدی چاو بەبڕیارەکەدا بخشێنێتەوە.

بەھۆی ناکۆکی نێوان کوتلەکان، دیاریکردنی کاندیدی وەزارەتەکانی بەرگری و ناوخۆ و رۆشنبیری و پەروەردە و پلاناندان و خوێندنی باڵا و کۆچ و کۆچبەران بۆ دانیشتنەکانی داھاتووی ئەنجومەنی نوێنەران دواخراوە.




هەفتە پێشتر - Nov 3 2018 11:12PM
Print Friendly and PDF
زیاتر