عێراق

فەتح: سەدر رێگە نادات کاندیدی ھاوپەیمانێتییەکەمان پۆستی وەزارەتی ناوخۆ وەربگرێت


کوتلەی فەتح لەئەنجومەنی نوێنەران دەڵێت، سەرۆکی رەوتی سەدر رێگە نادات کاندیدی ھاوپەیمانێتییەکەیان پۆستی وەزارەتی ناوخۆی عێراق وەربگرێت.

کوتلەی فەتح لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کە ھادی عامری سەرۆکایەتی دەکات رایگەیاند، موقتەدا سەدر سەرۆکی رەوتی سەدر رێگە نادات کاندیدی ھاوپەیمانێتییەکەیان پۆستی وەزارەتی ناوخۆ وەربگرێت.

وتیشی، کوتلەی فەتح سوورە لەسەر پشکی خۆی لە کابینەی نوێی حکومەت و بەردەوام بوونی ناکۆکییەکانیش ئاستەنگ لەبەردەم دیاریکردنی وەزیری ناوخۆ لە دانیشتنەکانی داھاتووی ئەنجومەنی نوێنەران دروست دەکات.




هەفتە پێشتر - Nov 3 2018 10:46PM
Print Friendly and PDF
زیاتر