عێراق

عادل عەبدولمەھدی بڕیاریداوە سکاڵا یاساییەکان کە لەدژی خۆپیشاندەران تۆمارکراون ھەڵبوەشێنێتەوە


عادل عەبدولمەھدی سەرۆک وەزیران بڕیاریداوە سەرجەم سکاڵا یاساییەکان کە لەدژی خۆپیشاندەران تۆمارکران، ھەڵبوەشێندرێنەوە.

دەستەی سەرپەرشتیاریی خۆپیشاندانەکانی پارێزگای بەسرە رایگەیاند، ژمارەیەک چالاکەوان و کەسایەتی ناسراوی پارێزگای بەسرە لەگەڵ عادل عەبدولمەھدی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بەغداد کۆبوونەتەوە و چەند داواکارییەک خراوەتە بەردەم سەرۆک وەزیران و ئەویش بڕیاریداوە زۆربەی داوکارییەکان جێبەجێ بکات.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە کۆبوونەوەکەدا عادل عەبدولمەھدی بڕیاریداوە سەرجەم سکاڵا یاساییەکان کە لەلایەن دەزگا حکومییەکانەوە لەدژی خۆپیشاندەران تۆمار کرابوون، ھەڵبوەشێنێتەوە.




هەفتە پێشتر - Nov 3 2018 10:10PM
Print Friendly and PDF
زیاتر