وەرزش

جارێکی تر کیڤن دی برۆین لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە


جارێکیتر مۆتەکەی پێکان بەرۆکی کیڤن دی برۆین ئەستێرەی دیاری مانچستەر سیتی دەگرێت و ئەو یاریزانە بۆ ماوەی ٥ ھەفتە لە یاری کردن دوری دەخاتەوە. 

یانەی مانچستەر سیتی بڵاویکردەوە دی برۆین یاریزانی یانەکەیان بەھۆی یاری جامی کاراباوەوە دوچاری پێکان ھاتووە و بۆ ٥ ھەفتە ناتوانێت یاری بکات. 

لە بەیانەکەی سیتیزندا رون کراوەتەوە کە زیان بەر بەستەری ئەژنۆی چەپی کەورتووە و دوای ئەوەی پشکنینی وردی بۆ ئەنجامدراوە دەرکەوتووە کە پێویستی بە نەشتەرگەری نییە، بەڵام وادەی دورکەوتنەکەی لەنێوان ٥ بۆ ٦ ھەفتەدا دەبێت. 

دی برۆین لە یاری رابردووی یانەکەی دوای تەنھا ٥ دەقیقە بەر لە کۆتایی ھاتنی یارییەکە دوچاری ئەو پێکانە ھات کە بەھۆی بەرکەوتنی بوو لەگەڵ یاریزانێکی کامیرۆنی لە یانەی فولھام .

بەوەش جارێکیتر دورکەوتنەوەی ئەو یاریزانە دەبێتەوە بە گرفت بۆ پیپ گواردیۆلا کە تازە ئەو یاریزانە لە پێکانەکەی چاک بۆتەوە، بەڵام پێویستە فەیلەسوف جارێکیتر گۆڕانکاری بە پلانی پێکھاتەکەیدا بێنێت و سود لە جێگرەوەی ئەو یاریزانە ببینێت.



هەفتە پێشتر - Nov 3 2018 2:03PM
Print Friendly and PDF
زیاتر