هەمەڕەنگ

لەرێی فەیسبووکەوە کەسایەتی بەرامبەرەکەت بناسە


پۆست و بڵاوکراوەکان زۆر زانیاری لەسەر ژیانی تایبەتی بەکارھێنەری فەیسبوک دەردەخەن، لە رێگەی فەیسبوکەوە دەتوانرێت لە حاڵەتی دەروونی بەکارھێنەر شارەزابین تەنانەت ئەگەر تووشی خەمۆکیش بووبیت. 

فەیسبوک زۆر زانیاری لەسەر کەسانی چوار دەورمان دەردەخات، ئایا ئەو کەسە ئیشی چیەو شوێن و تەنانەت کەی پشووی ئەو کەسەیە، لەوەش سەرنجراکێشتر ئەوەیە دەتوانیین لە رێگەی فەیسبوکەوە بزانیین کە تووشی خەمۆکی ھاتووە.

چەند لێکۆڵەرەوەیەک لە زانکۆی شاری پەنسەلڤەینیای ئەمریکا لێکۆڵینەوەیەکیان  لەسەر ئەکاونتی فەیسبوکی ٦٨٣ کەس کردوە و ئاشکرایان کردووە کە تووشی خەمۆکی بوون  وبەشی فرایاکەوتنی زانکۆکەیان ئاگادارکردۆتەوە. 

ئەم لێکۆڵەرەوانە تەنھا بە شیکاری پزیشکیەوە نەوەستاون، بەڵکو لێکۆڵینەوەیان لەسەر ئەو پۆست و بڵاوکراوانە کردووە کە لە فەیسبووک بڵاویان کردۆتەوە.

بەپێی ئەنجامەکانی لێکۆڵینەوەکەش دەرکەوتوە لەو ٦٨٣ کەسە ١١٤ کەسیان تووشی خەمۆکی بوون.

لێکۆڵەرەوەکان لەرێگەی فەیسبوکەوە و بەھۆی چەند نیشانەو پێوەرەوە دەتوانن حاڵەتی خەمۆکی دیاریبکەن.

کاتێک بەکارھێنەری فەیسبووک وشەی (من) زۆر و بەردەوام بەکاردێنێت، بەڵگەیە بۆ ئەوەی مێشکی ئاڵۆزە بە کێشەکانیەوە.

ئەگەر کەسێک زۆربەی پۆستەکانی لەسەر ھەستکردنی بێت بە تەنیای و خەم، ئەویش بە بڵاوکردنەوەی وتە و وێنە وئیمۆجی و میوزیکی خەمناک  وەکو گریان و فرمێسک و ئازار و یان ئەو کەسە دەنوسێت من تەنیام.

 کەسانی تووشبوو بە خەمۆکی دەنووسن کە توشی ئازار بوون و ماندوبون لە ژیان، یان باس لە نەخۆشیە جەستەیەکانیان دەکەن کە ئەویش پەیوەندی بە خەمۆکیەوە ھەیە.

لە کۆتایشدا لێکۆڵەرەوەکان بەھیوان بتوانن یارمەتیدەر بن لە دەرخستنی نەخۆشیە دەروونیەکان و لە کاتی گونجاودا  نەخۆشەکان ئاگادار بکرێنەوە بۆ چارەسەر وەرگرتن، تا بتوانن ھەنگاوێک لە پێش ئازاردان  و خۆکوشتنیان بن.



هەفتە پێشتر - Nov 3 2018 1:34PM
Print Friendly and PDF
زیاتر