هەمەڕەنگ

سوپەر ماریۆ لە تەمەنی 84 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد


ئەو پیاوەی بیرۆکەی کەسایەتیی یاریی ئەلیکترۆنیی بەناوبانگی (سوپەر ماریۆ)ی لێوەرگیراوە لە تەمەنی 84 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

ماریۆ سیگال، گەورە بازرگانی ئەمریکی کە بیرۆکەی یاریی نیتاندۆی بەناوبانگ (سوپەر ماریۆ)ی لێوەرگیراوە لە 27ی تشرینی یەکەم لە تەمەنی 84 ساڵیدا لە ویلایەتی واشنتۆنی ئەمریکا کۆچی دوایی کرد.

پێگەی سیاتڵ تایمز رایگەیاندووە: ماریۆ لە ساتی کۆچی دواییدا لەنێو ئەندامانی خێزانەکەیدا بووە.

نهێنیی ناونانی کەسێتیی یاریەکەش بە مارۆ دوای ئەوە دێت کە لە حەفتاکانی سەدەی رابردوودا، ماریۆ سیگال ئەنبارێک بەکرێ دەدات بە کۆمپانیای نیتاندۆ، رێکخەر و دروستکەرانی یاریی کۆمپانیاکەش، بۆ رێزگرتن لە ماریۆ سیگال، ناوی کەسایەتیی سەرەکیی یاریەکیان دەنێن (ماریۆ).

بە وتەی پێگە ئەمریکیەکە، (سوپەر ماریۆ) پڕ فرۆشترین یارییە و لە سەرانسەری جیهاندا زۆرترین کۆپی لێ فرۆشراوە.



هەفتە پێشتر - Nov 2 2018 11:08PM
Print Friendly and PDF
زیاتر