عێراق

دەنگ بە چوار وەزیری تر دەدرێت و بودجەش دەگەڕێنرێتەوە بۆ حکومەت


لە کۆبوونەوەی داھاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا دەنگ لەسەر چوار وەزیری تر لە کابینەی نوێی حکومەتی عێراقدا دەدرێت.

لە راگەیەندراوێکدا عەلا روبەیعی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ھاوپەیمانی سائیرون رایگەیاندووە: کوتلە سیاسییەکان رێککەوتون لەسەر دەنگدان بە چوار وەزیری تر لە کابینەکەی عادل عەبدولمەھدی سەرۆک وەزیرانی نوێ.

روبەیعی ئاماژەی بەوەشکردووە: رێککەوتنەکە لەنێوان سەرجەم کوتلە سیاسییەکان کراوە بۆ دەنگدان تەنھا بە چوار وەزیری تر. 

راشیگەیاندووە: لە ھەمان دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەراندا، دەنگ دەدرێت بە گەڕاندنەوەی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2019 بۆ حکومەتی عێراق تا جارێکی تر پیایدا بچێتەوە.



هەفتە پێشتر - Nov 2 2018 8:26PM
Print Friendly and PDF
زیاتر