عێراق

لە 15 ساڵی رابردوودا 500 رۆژنامەنووس لە عێراق کوژراون


ناوەندی عێراقی بۆ پشتگیریکردن لە ئازادی رادەربڕین ئاشکرایکرد، لە ماوەی 15 ساڵی رابردوودا، نزیکەی 500 رۆژنامەنووس لە عێراقدا کوژراون.

ناوەندەکە لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، حکومەتی عێراق لە ڕووی دەستوورییەوە بەرپرسە لە سزادانی ئەو کەسانەی تێوەگلاون لە کوشتنی رۆژنامەنووسان و بەپێی دوایین ئاماریش، نزیکەی 500 رۆژنامەنووس لەماوەی 15 ساڵی رابردوودا لە عێراق کوژراون و سەدانی تریش برینداربوون و سووکایەتییان پێکراوە.

ناوەندی عێراقی بۆ پشتیوانی لە ئازادی رادەربڕین لە راگەیاندراوەکەدا پێی وایە، کوژران و برینداربوونی سەدان رۆژنامەنووس لە عێراق رۆڵی دەزگا ئەمنییەکان لە پاراستنی رۆژنامەنووسان لەسەرانسەری ئەو وڵاتەدا دەخاتە ژێر پرسیارەوە.



هەفتە پێشتر - Nov 2 2018 7:56PM
Print Friendly and PDF
زیاتر