هەمەڕەنگ

تێچووی مانەوەی میلانیا ترامپ بۆ ماوەی 6 سەعات لە میسڕ ئاشکرابوو


پێگەیەکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا تێچووی مانەوەی میلانیا ترامپ خانمی یەکەمی ئەمریکای بۆ میسڕ بڵاوکردەوە، کە لە مانگی رابردوودا بۆ ماوەی 6 سەعات سەردانێکی ئەو وڵاتەی کرد.

پێگەی کوارتز بە پستبەست بە چەند بەڵگەیەكی تایبەت بە تۆماری خەرجیەکان، ئاشکرای کردووە، ماوەی مانەوەی میلانیا ترامپ بۆ ماوەی 6 سەعات لە میسڕ بڕی 95 هەزار دۆلار تێچووەکەی بووە.

هۆتێلی سمیرامیس ئینتەرکونتینتال لە شاری قاهیرە لە پێگەی رەسمیی خۆیاندا لە بارەی نرخی مانەوە بڵاویانکردووەتەوە، نرخەکان لە 191 دۆلارەوە دەستپێدەکەن هەتا 699 دۆلار، جگە لەو باجانەی کە تێچووەکەی 156.50 دۆلارە.

وتەبێژی خانمی یەکەمی ئەمریکا رایگەیاندووە: میلانیا ترامپ تەنیا 6 سەعات لە قاهیرە ماوەتەوە و بێ ئەوەی شەو بمێنێتەوە.

تێچووی تەواوی ئەو پارەیەش کە میلانیا لەو سەفەرەیدا خەرجی کردووە 95 هەزار و 50 دۆلار بووە، کە ئەم بڕەش زۆر زیاترە لە خەرجیی سەردانەکەی دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا بۆ هەمان هۆتێل لە سکۆتلاند، کە 77 هەزار دۆلار تێچووەکەی بوو.



هەفتە پێشتر - Nov 2 2018 3:49PM
Print Friendly and PDF
زیاتر