وەرزش

ئەگەری زۆرە مارسێلۆ بە هاوڕێکەی شاد ببێتەوە


میدیاکانی ئیتاڵیا رایانگەیاندووە: یانەی ریاڵ مەدرید نەیتوانیوە مارسێلۆ قایل بکەن هەتا بۆندەکەی نوێبکاتەوە، بۆیە یانە ئیسپانیەکە رەزامەندیی دەربڕیوە، مارسێلۆ لەگەڵ یاریزانێکی یۆڤانتۆس ئاڵوگۆڕ پێبکات.

رۆژنامەی تۆتۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردووەتەوە، یانەی ریاڵ مەدرید نەیتوانیوە مارسێلۆی بەرگریکاری باڵی چەپی یانەکەی قایل بکات بۆندەکەی نوێبکاتەوە کە هاوینی 2020 کۆتایی دێت، بەهۆی خولیای مارسێلۆ بۆ یاریکردن لەگەڵ کریستیانۆ رۆناڵدۆی یاریزانی یۆڤانتۆس، ریاڵ مەدرید رەزامەندیی دەربڕیوە مارسێلۆ لەگەڵ ئەلێکس ساندۆری هاونیشتمانیی ئاڵوگۆڕبکات.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، تاکە رێگر لەبەردەم ئەم گرێبەستە، مووچە زۆرەکەی مارسێلۆیە، کە مووچەی ساڵانەی زیاتر لە 10 ملیۆن دۆلارە، لە بەرامبەرداساندرۆ لە یانەی یۆڤانتۆس تەنیا 3 ملیۆن دۆلار مووچەی ساڵانەیەتی.

مارسێلۆ یەکێکە لە ئەستێرەکانی یانەی ریاڵ مەدرید و لە ساڵانی رابردوودا لەگەڵ کریستیانۆ رۆناڵدۆدا لەناو یاریگا هەماهەنگییەکی پتەو لەنێوانیاندا هەبوو و بەوهۆیەشەوە دەیانتوانی چەندین گۆڵ و هەلی گۆڵکردن بڕەخسێنن، دوای ئەوەی لە هاوینی ئەمساڵ رۆناڵدۆ پەیوەندی کرد بە یانەی یۆڤانتۆسەوە، میدیاکان باسیان لەوە دەکرد، مارسێلۆ بەهۆی ئەو هاوڕێیەتیەی نێوانیانەوە پەیوەندی دەکات بە یانە ئیتاڵیەکەوە.



مانگ پێشتر - Nov 2 2018 2:14PM
Print Friendly and PDF
زیاتر