وەرزش

کۆریای باشوور و باکوور دەیانەوێت بە هاوبەشی میوانداریی ئۆڵۆمپیاد بکەن


کۆریای باکوور و باشوور لە راگەیەندراوێکی هاوبەشدا داوایەکیان ئاڕاستەی لیژنەی ئۆڵۆمپیادی جیهانی کردووە هەتا بە هاوبەشیی بتوانن میوانداریی ئۆڵۆمپیادی هاوینەی 2032 بکەن.

لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا، کۆریای باکوور و باشوور داوایەکیان ئاڕاستەی لیژنەی ئۆڵۆمپیادی جیهانی کردووە تاکو بە هاوبەشیی میوانداریی ئۆڵۆمپیادی هاوینەی 2032 بکەن، کە ئەو بەرەوپێشچوونەش دوای ئەو رێککەوتنانە دێت کە لە نێوان پیۆنگ یانگ و سیئۆلدا لە بواری وەرزشدا کراون.

لە بەیاننامەکەشدا هاتووە، هەردوو کۆریاکە رێککەوتوون هەڵبژاردەیەکی هاوبەش لە نێوان هەردوو وڵاتدا پێکبهێندرێت و بەشداریی لە پاڵەوانێتیی جیهانیی تۆپی دەست بکەن کە ساڵی داهاتوو لە ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت.


مانگ پێشتر - Nov 2 2018 1:49PM
Print Friendly and PDF
زیاتر