عێراق

رەوتی حیکمە رەخنە لە کابینەی نوێی حکومەتی عێراق دەگرێت


رەوتی حیکمەی نیشتمانی رەخنە لە پێکھاتەی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق بەسەرۆکایەتی عادل عەبدولمەھدی دەگرێت و  دەڵێت تەنھا ٤ وەزیری تەکنۆکراتی تێدایە، ھاوپەیمانی سائیرونیش داوا دەکات وەزارەتەکانی ناوخۆ و بەرگری لە بەشبەشێنەی حزبی دووربخرێنەوە.

رەوتی حیکمەی نیشتمانی  بەسەرۆکایەتی عەممار حەکیم رایگەیاندوە: پێش راگەیاندنی کابینەی حکومەتی نوێ، داوا دەکرا سەرجەم  وەزیرەکان تەکنۆکرات بن، بەڵام تا ئێستا پێکھاتەی کابینەی نوێ لەوبارەیەوە روون و ئاشکرا نییە.وتیشی: تەنھا وەزیری دەرەوەو نەوت و کشتوکاڵ و تەندروستی تەکنۆکراتن و سەرجەم وەزیرەکانی تر لەڕووی پسپۆڕییەوە پەیوەندییان بە وەزارەتەکانیان نییەو لەلایەن کوتلەکانەوە بۆ ئەو پۆستانە، دیاریکراون.

لەلایەکی ترەوە ھاوپەیمانی سائیرون بە سەرۆکایەتی موقتەدا سەدر داوا لە عادل عەبدولمەھدی دەکات وەزارەتەکانی ناوخۆ و بەرگری لە بەشبەشێنەی حزبی دووربخاتەوە.لەکۆی ٢٢ وەزارەت ١٤ کاندیدی ١٤ وەزارەت متمانەیان وەرگرتوەو بڕیارە ھەفتەی داھاتوو کاندیدی ٨ وەزارەتەکەی تریش متمانەیان پێبدرێت.





هەفتە پێشتر - Nov 1 2018 7:22PM
Print Friendly and PDF
زیاتر