عێراق

خۆپیشاندانەکانی بەسرە دەستپێدەکەنەوە


کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤی عێراق رایگەیاند ، بەھۆی جێیەجێنەکردنی داواکارییەکان ،  خۆپیشاندانەکانی پارێزگای بەسرە دەستپێدەکەنەوە.
 
مەھدی تەمیمی بەرێوەبەری نوسینگەی کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ لە پارێزگای بەسرە رایگەیاندووە ، گەنجانی بەسرە بۆ داواکردنی مافەکانیان و بەدەستھێنانی ھەلی کار لە حکومەتی نوێی عێراق، جارێکی تر خۆپیشاندانەکانیان دەست پێدەکەنەوە ، بەتایبەت دوای ئەوەی حکومەتی پێشوو بەڵێنەکانی بۆ دەستەبەرکردنی ھەلی کار جێبەجێنەکرد.

رونیشیکردەوە، کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ پشتگیری تەواوی داواکارییەکانی دانیشتوانی بەسرە دەکات و دژی ھەر پێشێلکارییەک دەوەستێتەوە کە بەرامبەر خۆپیشاندەرانی پارێزگاکە ئەنجام بدرێت .




هەفتە پێشتر - Nov 1 2018 1:28PM
Print Friendly and PDF
زیاتر