هەمەڕەنگ

هاڵەوین، لە چیرۆکێکی تۆقێنەرەوە بۆ بۆنەیەکی جیهانی


بۆنەی هاڵەوین بە (جەژنی ترس و تۆقین)یش ناوی دەبرێت، کە لە زۆرینەی وڵاتانی جیهاندا یادی دەکرێتەوە، درێژکراوەی سروتێکی دێرینی ترسناکی ئەوروپییە.

لە کۆتایی مانگی ئۆکتۆبەری هەموو ساڵێکدا لە زۆربەی وڵاتانی جیهاندا کە لە ئێستادا لە کوردستانیشدا بە چەند شێوەیەك یادی هاڵەوین دەکرێتەوە و خەڵکی پۆشاکی دێو و درنج لەبەر دەکەن و روخساریشیان بۆ بونەوەرێکی ترسناک و تۆقێنەر دەگۆڕن.

لە ئێستادا بەزۆری ئەم یادە لەلای منداڵان و هەرزەکاران بڵاوە، بەڵام لە کۆندا ئەم بۆنەیە، پێش ئەوەی یادێکی سەرگەرمکەر بێت، سروتێکی ئایینیی کاسۆلیکی بووە لە بەریتانیا و چەند بەشێکی وڵاتانی ئەوروپا، کە ئامانج لێی خستنەڕوو و دوورخستنەوەی ئەو ترسە بووە کە بەهۆی پەیدابوونی رۆحە شەڕانگێزەکانەوە لە کۆتایی وەرزی هاویندا پەیدادەبوو.

بەپێی شارستانیەتی گالیکیی دێرین لە بەریتانیا، لە کۆتایی وەرزی هاویندا روحە شەڕانگێزەکان لە دنیای مردووانەوە دەگەڕێنەوە بۆ سەر دنیای زیندووان و کاریگەرییان دەبێت لەسەر ژیانی خەڵکی.

پێشتر ئەم رۆژە بە ئێوارەی سەرجەم رۆحەکان (ئول هالۆ ئیف) ناوبراوە و کەوتبووە رۆژێك پێش رۆژی کەشیشەکان لە یەکی نۆڤەرمبەر.

بەڵام ئەم بۆنەیە زیاتر لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پەیدابوو و ئەم شکڵ و شێوەیەی ئێستای وەرگرت، ئەمەش بەهۆی کۆچی خێزانە ئیرلەندیەکان بووە بۆ باکووری ئەمریکا لە سەدەی نۆزدەیەم.







هەفتە پێشتر - Oct 31 2018 10:45PM
Print Friendly and PDF
زیاتر