هەمەڕەنگ

گەنجێک بە دەزوو و بزمار تابلۆ دروست دەکات


گەنجێکی سلێمانی دەرچووی بەشی ژمێریارییە، بەپێچەوانەی پسپۆڕی بڕوانامەکەی ٤٨ تابلۆی لەڕێگەی سترینگ ئاڕت  واتە ھونەری دەزوو بزمارەوە درووستکردووە .

هونەری سترینگ ئارت  ئەو  جۆرە ھونەرە یە کە کەم کەس لەھەرێمی کوردستان شارەزایی تێیدا ھەیە و نەخشاندنی ھەرتابلۆیەکیش  پێویستی بەکاتێکی زۆر و شارەزایی و سەلیقەیەکی ورد هەیە، بۆ ئەوەی بتوانیت تابلۆیەک بنەخشێنیت کە ھاوشێوەی تابلۆی ھونەرمەندە ناسراوەکانی ئەو بوارەبێـت لەجیھاندا .
ئاکار ئەحمەد خاوەنی تابلۆکان ئاماژەبەوەداکات بۆ کارکردن لەسەر هەر تابلۆیەک نزیکەی ١٠ رۆژ پێیەوە خەریک دەبێت.

باس لەوەشدەکات لە ئێستادا چەند تابلۆیەکی ئامادەیە بۆ نمایشکردن و چاوەڕێی ئەوە دەکات لە دەرفەتێکدا یارمەتیبدرێت و نمایشیان بکات.




2 هەفتە پێشتر - Oct 31 2018 2:53PM
Print Friendly and PDF
زیاتر