عێراق

حەشدی شەعبی ٢٠ ھەزار چەکداری لە سنورەکانی عێراق و سوریا بڵاوکردەوە


بە ئامانجی پاراستنی سنوورەکان و رێگریکردن لە ھاتنە ناوەوەی تیرۆریستانی داعش، حەشدی شەعبی ٢٠ ھەزار چەکداری لە سنوورەکانی عێراق و سوریا بڵاوکردەوە.

ناوەندی راگەیاندنی حەشدی شەعبی لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکردووە، دوای ئەوەی ژمارەیەک گوندی سوریا لەنزیک سنورەکانی عێراق لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە داگیرکراونەتەوە ، ٢٠ ھەزار چەکداری حەشدی شەعبی گەیشتوونە سنوورەکانی عێراق و سوریا بۆ پاراستنی سنورەکان لە ھەر ھەرەشە و مەترسییەکان.

ھاوکات فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی حەشدی شەعبی لە میحوەری ئەنبارەوە رایگەیاندووە لە بۆردومانێکی حەشدی شەعبیدا لەناوچەی باغوزی سوریا لە نزیک سنوری عێراق،  دوو گەورە تیرۆریستی داعش کە بەرپرس بوون لەھێرشکردنە سەر ھێزەکانی سوریای دیموکرات کوژراون.



2 هەفتە پێشتر - Oct 31 2018 11:45AM
Print Friendly and PDF
زیاتر