عێراق

ئەردۆغان: ھێرشێکی فراوان دەکەینەوە سەر خۆرھەڵاتی فورات


رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا رایگەیاند، ھێرشێکی گشتگیر تر دەکەنەوە سەر خۆھەڵاتی فورات بۆ رووبەرووبوونەوەی ھێزەکانی سوریای دیموکرات(ھەسەدە).

 ئەردۆغان دووپاتی کردەوە لە بارەی خۆرھەڵاتی فوراتەوە پلانی وردیان دارشتووەو ئامادەکاریی تەواویان کردووە، سەرۆکی تورکیا ئەوەشی ئاشکرا کردووە لەچەند رۆژی رابردوودا دژی ھەسەدە لەناوچەکەدا دەستوەردانیان کردووە، وتیشی لەداھاتووییەکی نزیکدا ھێرشەکەیان دەستپێدەکەن.

ئەردۆغان باسی لەوەشکردووە رێگەنادەن بە سەرھەڵدانەوەی داعش لەلایەک و پشتیوانییەکانی حکومەتی سوریا لەلایەکی تر خوێنی ھاوڵاتیانی سوریا بڕژێت. ھەرەشەکانی سەرۆکی تورکیا لەکاتێکدایە کە ھێزەکانی وڵاتەکەی سەرگەرمی بەھێزکردنی ھەماھەنگییەکانیانن لەگەڵ سوپای ئەمریکا لەمەنبەج.



2 هەفتە پێشتر - Oct 30 2018 9:41PM
Print Friendly and PDF
زیاتر