هەمەڕەنگ

ئێران مەترسی لە ناوچوونی دووپشک لە ئارادایە


لە ئێران بەھۆی بازرگانی کردن بە ژەھرەکەیەوە، مەترسی لە لەناوچوونی دووپشک لەو وڵاتەدا دەکرێت.

زیندەوەرناسانی ئێران رایدەگەیەنن، بەھۆی بازرگانی کردن بە ژەھری دووپشک، ئەو زیندەوەرە بەرەو لە ناوچوون دەچێت.

ئەوان لەگەڵ ھۆشداریدان لە بارەی لەناوچوونی دووپشک لە وڵاتەکەیان، ئاماژە بەوەش دەکەن کە تا ئێستا ھیچ کەسێک نەیتوانیوە داھاتێکی ئەو تۆی لە ژەھری ئەو زیندەوەرە دەست بکەوێت. جگە لەوەی کە لێدانێکی گەورەیە لە سروشتی وڵاتەکە.

چیرۆکی بازرگانی کردن بە ژەھری دووپشک لە ئێران، لەو کاتەوە دەست پێدەکات، کە ژمارەیەک خوێندکار لە یەکێک لە شارەکانی ئێرانەوە بۆ بەدەستھێنانی داھاتی رۆژانەیان، دەچنە ناوچە کوێستانییەکان و ژمارەیەکی زۆر لە دووپشک کۆ دەکەنەوە بە مەبەستی ساغکردنەوەو فرۆشتنیان لە بازاڕ. 




2 هەفتە پێشتر - Oct 29 2018 5:01PM
Print Friendly and PDF
زیاتر