ئابوری

ئێران پڕۆسەی فرۆشتنی نەوتی خاوی بە کۆمپانیا تایبەتەکان دەستپێکرد


لە چوارچێوەی ستراتیژییەتی رووبەڕوبوونەوەی سزاکانی ئەمریکا، ئێران فرۆشتنی نەوتی خاوی بە کۆمپانیا تایبەتەکان دەستپێکرد.

وەزارەتی نەوتی ئێران بڵاویکردەوە، لە کۆی ملیۆنێک بەرمیل نەوتی خاو کە لە بۆرسەی وزە خراوەتەڕوو، 280 ھەزار بەرمیل بە نرخی 74 دۆلار و 85 سەنت بۆ ھەر بەرمیلێک فرۆشراوە.

روونیشیکردووەتەوە، ئاستی فرۆشتنی نەوت بە بڕی 35 ھەزار بەرمیل زیادی کردووە بەبێ ئەوەی ناوی ئەو کۆمپانیایانە ئاشکرا بکات کە نەوتەکەی پێ فرۆشراوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ئێران لە مانگی تەمووزی رابردوو رایگەیاندبوو: پڕۆسەی فرۆشتنی نەوتی خاو بە کۆمپانیا تایبەتەکان دەستپێدەکات، ئەوەش لەپێناو رووبەڕوبوونەوەی سزاکانی ئەمریکا کە بڕیارە مانگی داھاتوو بچنە بواری جێبەجێکردنەوە.



2 هەفتە پێشتر - Oct 29 2018 9:10AM
Print Friendly and PDF
زیاتر