ئابوری

ژمارەی ملیاردێرەکانی جیھان گەیشتۆتە ھەزار و ٥٤٢ کەس


ژمارەی ملیاردێرەکانی جیھان لە ساڵی رابردوودا گەیشتۆتە ھەزار و ٥٤٢ کەس و سەروەتەکەشیان ٦ ترلیۆن دۆلارە.

بانکی "یو بی ئێس"ی سویسری لە راپۆرتێکدا بڵاویکردۆتەوە، لە ساڵی ٢٠١٧، بۆ یەکەمین جار ژمارەی ملیاردێرە ئاسیاوییەکان بە بەراورد بە سەرمایەدارانی ئەمریکی زیاتر بووە.

بەشێوەیەک، ژمارەیان لەو ساڵەدا گەیشتۆتە ٦٣٧ سەرمایەدار، بەرامبەر بە ٥٦٣ سەرمایەداری ئەمریکی و، ٣٢٤ سەرمایەداری ئەوروپی.ھۆکارەکەشی گەڕێندراوەتەوە بۆ ئەوەی، ژمارەی ملیاردێرەکانی وڵاتی چین، لە ٣١٨ کەسەوە بۆ ٣٧٣ کەس زیادیکردووە و  سەروەتەکەیان بە ١١ ترلیۆن و ١٢ ملیۆن دۆلار مەزەندە کراوە. چاوەڕوانیش دەکرێت لە ٣ ساڵی داھاتوودا، داھاتی سەرمایەدارانی چینی لە ئەمریکییەکان زیاتر ببێت.بەپێی ئەو راپۆرتە، تێکڕای سەروەتی سەرمایەدارانی جیھان گەیشتۆتە ٦ ترلیۆن دۆلار، لە کاتێکدا لە ساڵی ٢٠١٦، سەروەتەکەیان ٥.١ ترلیۆن دۆلار بووە.




2 هەفتە پێشتر - Oct 28 2018 4:56PM
Print Friendly and PDF
زیاتر