هەمەڕەنگ

پەردە لە سەر بەرزترین پەیکەر لەجیھاندا لادەبرێت


بڕیاروایە ھەفتەی داھاتوو لە ھیندستان پەردە لە سەر بەرزترین پەیکەر لە جیھاندا لاببرێت.

پەیکەرەکە بۆ (سەردار ڤالابەی پاتێل)کراوە، کە سیاسی و یەکێک لە سەرکردەکانی پارتی کۆنگرەی نیشتمانییە و لەسەردەمی کۆڵۆنیالی بەریتانیدا خەباتی کردوە بۆ بەدەستھێنانی سەربەخۆی بۆ ھیندستان.

پەیکەرەکە ١٤٨ مەتر بەرزە و بەسەر رووباری (نارمەدا) دەڕووانێت لە ویلایەتی گۆجاراتی خۆرئاوای ھیندستان.

سەرەتای ئەم پڕۆژەیە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠١٠ و بودجەکەی لەلایەن حکومەتی خۆجێی ویلایەتەکە و حکومەتی فیدڕاڵی و کەسانی دەوڵەمەندەوە دابینکراوە. 

سەردار ڤالابەی بە بسمارکی ھیندستان و پیاوی ئاسنینی ھیندستان ناسراوە و لە ساڵی ١٩٥٠ کۆچی دوایی کردوە.






2 هەفتە پێشتر - Oct 27 2018 4:49PM
Print Friendly and PDF
زیاتر