هەمەڕەنگ

دورگەیەک لە ئەمریکا دیارنەماوە


دورگەیەک لە ولایەتی ھاوای ئەمریکا کە دەکەوێتە زەریای ھێمن ژێر ئاو کەوتووەو دیارنەماوە، ئەم حاڵەتەش زانایانی توشی شۆک کردووەو بە دیاردەیەکی گەردونی ناوازە وەسفی دەکەن.

زانایانی ئەو بوارە لە ئەمریکا رایانگەیاندووە کە دورگەی (ئێست ئایلەند) یەکێکە لە ھەشت دورگەکەی ئەمریکاو بە ھۆی زریانێکی گەورەوە کە لەناو زەریای ھێمن رویداوە ژێر ئاوکەوتووەو دیارنەماوە، ئاماژەشیان بەوە کردووە کە ئەو زریانە زۆر بەھێزبووەو خێرای با گەیشتۆتە ٢٥٧کم لە سەعاتێکداو بە جۆری پێنجەمی زریان ھەژمار دەکرێت کە بە بەھێزیەکەی بەناوبانگە.

زاناکان لە رێگەی مانگی دەستکردەوە زانیویانە کە دورگەکە دوای شەپۆلە زریاناویەکان بەشیوەیەکی تەواو دیارنەماوەو ژێر ئاو کەوتووە.





2 هەفتە پێشتر - Oct 26 2018 3:47PM
Print Friendly and PDF
زیاتر