فەرهەنگی

یەکەمین فێستیڤاڵی موزیکی سورنا لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت


بەدروشمی (ئاوازێک لە گەرووی نیشتمانەوە) یەکەمین فێستیڤاڵی موزیکی سورنا، بەسپۆنسەری میدیایی دەزگای میدیایی کوردسات لە ھۆڵی تەلاری ھونەر لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت.

فێستیڤاڵەکە ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت و تیادا ١٣ گروپی موزیک لەناوچە جیاجیاکانی ھەرێمی کورستانەوە بەشدارییان کردووە، بەشێوەیەک لەڕۆژی یەکەمی فێستیڤاڵەکەدا، ٦ بەرھەم پێشکەشکران و بریارە لەڕۆژی دووەمیشدا ٧ بەرھەمی موزیک و گۆرانی پێشکەش بکرێن.

ھەردێ سەمیر سەرپەرشتیاری فێستڤاڵەکە بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند: ئامانجیان لەڕێکخستنی ئەو فێستیڤاڵە کۆکردنەوەی کەلتوورە جیاوازەکانە،  ھەوڵیشیانداوە کەلتوور و مۆسیقا و دەنگە جیاوازەکانی ھەرێمی کوردستان لە پایتەختی ڕۆشنبیریدا کۆبکەنەوە.



2 هەفتە پێشتر - Oct 25 2018 9:14PM
Print Friendly and PDF
زیاتر