ئابوری

مۆسکۆ دەیەوێت بەردەوامی بدات بە پەیوەندیە بازرگانیەکانی لەگەڵ تاران


سەرباری سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، بەڵام رووسیا لە ھەوڵدایە میکانیزمێک بۆ بەردەوامیدان بەبازرگانیکردن لەگەڵ  ئێران بدۆزێتەوە.  

ڤلادیمیر چیجۆف، نێردەی رووسیا بۆ یەکێتیی ئەوروپا رایگەیاندووە: کارەکانیان لە داڕشتنی میکانیزمێک بەردەوامە بۆ بەردەوامیدان بە کارە بازرگانییەکانیان لەگەڵ ئێران، ئەوەش سەرباری ئەو سزایانەی ئەمریکا بەسەر تاراندا سەپاندویەتی و بڕیارە لە ٥ی مانگی داھاتووەوە جێبەجێ بکرێن، کە ھەناردەی نەوت و بەرھەمەکانی دەگرێتەوە.

پێشتریش بەریتانیا و ئەڵمانیا و فەڕەنسا و چین و رووسیا و ئێران لە راگەیەندراوێکی ھاوبەشدا رایانگەیاند: یەکێتیی ئەوروپا میکانیزمێکی دارایی ژمێریاری دادەمەزرێنێت تا لەرێیەوە سزا ئابوورییەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران تێبپەڕێنێت. 

 



2 هەفتە پێشتر - Oct 25 2018 4:38PM
Print Friendly and PDF
زیاتر