تەندروستی

بەم ڕێگایانە خۆت لە لەبیرچوونەوە بپارێزە


لەگەڵ بەساڵاچوون زۆربەی ئەندامەکانی جەستە لاوازدەبن، مێشکیش یەکێکە لەو ئەندامانە کە لاواز دەبێت و ئەوەش ھۆکارە بۆ لاوازبوونی یادەوەری.

ھۆکاری لەبیرچوونەوە ڕووبەڕووبوونەوەی مێشکە بە چەندین کێشە و ئەگەری تووشبوونی ھەیە بە  زەھایمەرو چەندین نەخۆشی تر.

پزیشکان و لێکۆڵەرەوان ئامۆژگاری دەکەن بە ئەنجامدانی چەند چالاکیەک کە یارمەتیدەرە بۆ مانەوەی یادەوەری وەک خۆی، لەوانەش:

1- خوێندنەوەی کتێب.
2- یاری شەترەنج.
3- فێربوونی زمانێکی بیانی.
4- گوێگرتن و بەکار‌ھێننای ئامێرە موزیکییەکان.
5- گرنگیدان بە پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکان چونکە پەیوەندی و مانەوەی زیاتر لەگەڵ ھاوڕێ مێشک بە چالاکی دەھێڵێتەوە.


2 هەفتە پێشتر - Oct 25 2018 10:12AM
Print Friendly and PDF
زیاتر